ئه‌رشیف
کوردی عربی
به‌رنامه‌كانمان
ڕاپرسی
هل ترى تغيير المالكي بداية الحل للازمة الحالية :


2013-09-28 11:15:00 58 جار خوێندراوەتەوە

دەرمانی ستاتین لەنێوان سودو زیان دا


سايتى كه‌ناڵى ئاسمانى كه‌ركوك:
تائێستا پزیشکان پێیان وابووە ئەو کەسانەی لەسەرو تەمەنی ٥٠ ساڵیەوەن دەبێت دەرمانی "ستاتین"یان پێ بدرێت بۆ روبەروبوونەوەی نەخۆشییەکانی جەڵتەو نۆرەی دڵ و کەمکردنەوەی رێژەی کۆلسترۆڵ، بەڵام توێژەرانی ئەمریکی بۆیان دەرکەوت ئەو دەرمانە ئەگەری توشبوون بەنەخۆشی لێڵی چاو ٢٧% زیاد دەکات.  
توێژەرانی ئەمریکی زیاتر لە ٨ ساڵی بەردەوام چاودێری ١٤ ھەزار کەسیان کردووە کە ھەندێکیان لانی کەم بۆ ماوەی ٣ مانگ دەرمانی "ستاتین"یان بەکارھێناوەو ھەندێکی تریشیان بەھیچ شێوەیەک ئەو دەرمانەیان بەکارنەھێناوە، دەرکەوتووە ئەوانەی ئەو دەرمانەیان بەکارھێناوە بەرێژەی ٢٧% ئەگەری توشبونیان بەلێڵی چاو ھەیە.
شایەنی باسە، بەپێ ئامارێکی تەندروستی بریتانی، زیاتر لە ٨ ملیۆن ھاووڵاتی بریتانی ئەو دەرمانە بەکاردەھێنن، بەو پێیەی ئەم دەرمانە دەدرێتە ئەو نەخۆشانەی کە ئەگەری توشبونیان لە ماوەی ١٠ ساڵدا بەجەڵتەی دڵ و نۆرەی دل َدەگاتە لانیکەم ٢٠%. 
جگە لەوەش توێژەرەوەان لە زانکۆی ئۆکسفۆرد لە بریتانیا چاودێری کاریگەرییەکانی دەرمانی ستاتینیان لەسەر ١٧٥ ھەزار کەس کردووە، بۆیان دەرکەوتووە ئەو دەرمانە سودی ھەبووە بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی نۆرەو جەڵتەی دڵ. بەڵام توێژەرانی ئەمریکی ئەم دەرئەنجامە ڕەتدەکاتەوە لە گۆڤاری "جاما"ی ئەمریکی تایبەت بەنەخۆشیەکانی چاو بڵاویانکردەوە، ئەو دەرمانە زیانی بۆ لێلی چاو ھەیە. ھەروەھا توێژینەوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە، ئەو دەرمانە تەنیا نابێتە ھۆی زیانگەیاندن بەلێلی چاو، بەڵکو دەشبێتە ھۆی مەترسی بۆ نەخۆشی شەکرەی جۆری ٢ و قەبزی و سەرئێشەو کەمبوونەوە حەزی خواردن و لەدەستدانی ھەستکردن لە قاچ و دەستدا. 
الاسم  
التعليق  



CREATED BY AVESTA GROUP. Information Technology and Consultancy