ئه‌رشیف
کوردی عربی
به‌رنامه‌كانمان
ڕاپرسی
هل ترى القصف الجوي كافيا للقضاء على التنظيم الارهابي داعش ؟:

2013-11-05 11:26:00 45 جار خوێندراوەتەوە

ئێزیدیه‌كان سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت دابه‌ش كردنى كورسييه‌كانى په‌رله‌مان


سايتى كه‌ناڵى ئاسمانى كه‌ركوك:
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لیسته‌كانی ناو په‌رله‌مانی عیراق كه‌مینه‌ی ئێزدییه‌كان ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ندێك بڕگه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و هه‌ڕه‌شه‌ی سكاڵا ده‌كه‌ن له‌ دادگای فیدراڵی له‌ په‌رله‌مان.
كه‌مینه‌ی ئێزدییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڕه‌شه‌ی سكاڵاكردن ده‌كه‌ن له‌ دادگای فیدراڵی ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌ی ئێستا پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق تێپه‌ڕێنرێت.
شه‌ریف سلێمان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ كه‌مینه‌ی ئێزدییه‌كان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: هۆكاری سكاڵاكردنمان له‌سه‌ر یاساكه‌ له‌ دادگای فیدراڵی بوونی نایه‌كسانییه‌ له‌ دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی كۆتادا، كه‌ دابه‌شكردنی ژماره‌ی كورسییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نایه‌كسان دابه‌شكراوه‌ به‌سه‌ر پارێزگاكاندا.
وتیشی: هۆكارێكی تر نه‌بوونی پره‌نسیپی دادپه‌روه‌رییه‌ له‌دابینكردنی كورسی تایبه‌ت به‌ كه‌مینه‌كانی ناو په‌رله‌مان كه‌ كورسی كۆتایه‌، بۆیه‌ پێمان وایه‌ كه‌ ئه‌مه‌ جۆرێك له‌ پشتگوێخستنی كه‌مینه‌كانی ناو په‌رله‌مان كه‌ پێشێلكردنی بڕگه‌كانی ده‌ستوری عیراقه‌.
الاسم  
التعليق  



CREATED BY AVESTA GROUP. Information Technology and Consultancy